ئەمبوڵانسی یەکێک لە
نەخۆشخانە ناحکومییەکانی شاری سلێمانی لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێکدا تووشی رووداوی
هاتووچۆ بووە و بەوهۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
نەخۆشخانەی (بەخشین)
ناحکومی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشیک لە
شاری سلێمانییەوە بۆ شاری بەغدا، یەکێک لە ئەمبوڵانسەکانمان تووشی رووداوی هاتووچۆ
بوو".
لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن
ئاماژەی بەوەشکرد:"
لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و لە ئێستاشدا لایەنە
پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن".
هاوکات بەگوێرەی ئەو
زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، رووداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا روویداوە لەنێوان
ئەمبۆڵانسەکە و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.