ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردن و دەنگەكانی یەكێتیش زیاتر دەكەن.
زیاد جەبار، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە".
لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانی یەكێتی زیاد دەكەن
باسی لەوەشكردووە:" لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانی یەكێتی زیاد دەكەن و چاوەڕوانی خەڵكی كوردستانین هێزمان پێبدەن بۆ ئەوەی شەڕەكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بیكات".
هێزێكی سیاسیی لە هەرێم نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت
ئەوەشیخستەڕوو:" هێزێكی سیاسیی لە هەرێم نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت، یەكێتی بە هیچ شێوەیەك بەشداری لە هیچ كۆبوونەوەیەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەكردووە و ناشیكات".
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری نەكردنی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی 10ی حزەیران راگەیاندووە و ئەم هەڵبژاردنە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە و كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 كورسیی پەرلەمان دەكرێت.