لەبارەی سكاڵایەكی دژ بە حكومەتی هەرێم و عێراق؛ دادگای فیدڕاڵی كۆدەبێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای فیدڕاڵی دەربارەی سكاڵایەكی دژ بە ھەردوو حكومەتی ھەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی تۆماركراوە كۆببێتەوە. 

 بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی:" لەبارەی سكاڵایەك كە لەلایەن پارێزەرێك بەناوی ئازاد عەبدولحەمید دۆسكی لەسەر سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ، ھەرێم، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیرانی نەوتی عێراق و ھەرێم تۆماركراوە كۆدەبێتەوە".

داوا كراوە حكومەتی فیدڕاڵ و ھەرێم پابەندبكرێن بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی ياساى دابەشكردنی داھات و خەرجی

سكاڵاكار داوای كردووە ھەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی ھەرێم پابەندبكرێن بە جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەكانی ماددەی ( 1،11،12 و 13 ) لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، كە چۆنیەتی دابەشكردنی داھات و خەرجی لەنێوان ھەرێم و بەغدای رێكخستووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا