شارەزایەکی کەشناسی
ئاشکرای دەکات، سبەی باران بارین و هەورە بروسکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئاراس جەبار شارەزای
کەشناسی رایگەیاند:" سبەی دووشەممە، لە ئەنجامی کاریگەری سەرەتایی نزمە پاڵەپەستۆی
دەریای سوور ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و نمە
باران، هەورە بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق چالاک دەبێت".
ئەگەری تاوە بارانی رێژە مامناوەند و چالاکبوونی هەورە بروسکە دەبێت
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هاوکات لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای
کەرکوکیش، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری تاوە بارانی رێژە مامناوەند و چالاکبوونی
هەورە بروسکە دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە
کات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری نمە باران دەبێت".
بای باشوور و باشووری رۆژهەڵات لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە چالاک
باسی لەوەشکرد:" لە
هەمانکاتدا بای باشوور و باشووری رۆژهەڵات لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە چالاک
دەبێت بۆ 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا، هەروەها خێرایی با لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک
زیاتر دەبێت و ناوبەناو دەگاتە 20 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری
بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەمیش لەو ناوچانەدا هەیە".