بایدن بۆ ترەمپ: لەگەڵ منداڵێكی تەمەن شەش ساڵاندا كێبڕكێدەكەم

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ركابەرییەكان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ پۆستی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رەخنەی توندی ئاڕاستەی ترەمپ كرد.

 جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ئێوارە خوانی ساڵانە بۆ رۆژنامەنوسەكانی كۆشكی سپی وڵاتەكەی رایگەیاند:" بەڵێ تەمەن كێشەیەكی گەورەیە، بەڵام من لە ئێستادا پیاوێكی پێگەیشتووم و لەگەڵ كەسێكدا بۆ رابەڕایەتی ئەم نەتەوەیە كێبرَِكێ دەكەم كە نە تێگەیشتووە و نە كەسێكی سەركەوتووشە، بەڵكو بگرە كەسێكە لە تەمەنی شەش ساڵی دایە". 

تەمەن تەنها شتی هاوبەشی نێوان من و ترەمپە

وتیشی:" من لە 80كانی تەمەنمدام و ترەمپیش 77-ە، ئەوەی تاكە شتە كە هاوبەشبێت لە نێوان من و ترمپدا تەنها تەمەن و هیچی دیكە".

جۆو تەنها كەسێكی فێڵباز و فریودەرە

لە بەرانبەریشدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لەپێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی تروس سۆشیاڵ بڵاویكردەوە:" جۆو-ی فێلباز كەسێكی فریودەرە و ئەم دۆخەی ئێستای لەوە خراپتر نابێت كە تێیدایەتی و سەرلەبەری رووداوەكانی ئێستای جیهان بەشێكیان پەیوەستن بەوەوە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا