تا ئێستا تیمەكەی ڤیم؛ 200 تۆن خۆڵ و خاشاكی لە بەنداوی دەربەندیخان دەرهێناوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش راگەیاندنی پڕۆژەیەك بۆ باككردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لەلایەن ڤیم فاوندەیشنەوە، لە ئێستادا %ی خۆڵ و خاشاكی سەر رووی ئاوەكەمان كۆكردووەتەوە و بەشێكی كەمی ماوە.

 كەویار محەمەد، بەرێوەبەری پڕۆژەكانی دامەزراوەی ڤیم لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" زیاتر لە هەفتەیەكە پڕۆژەكەمان راگەیاندووە و پێنج رۆژە كاری مەیدانی دەكەین، لەو ماوەیەشدا 90%ی خۆڵ و خاشاكی سەر رووی ئاوەكەمان كۆكردووەتەوە و بەشێكی كەمی ماوە".

توانیمان لە ماوەی كاركردنماندا تاوەكو ئێستا نزیكەی 200 تۆن خۆڵ و خاشاك كۆبكەینەوە

باسی لەوەشكردووە:" بەهۆی زۆری و قورسایی خۆڵ و خاشاكەكە چەندین رێگامان تاوتوێكرد و بڕیارماندا خاشاكەكە بهێنینە قەراغ ئاوەكە و لەوێوە دەستبكەین بە كۆكردنەوەیان و بەنداوەكە پاكبكەینەوە، هەروەها توانیمان لە ماوەی كاركردنماندا تاوەكو ئێستا نزیكەی 200 تۆن خۆڵ و خاشاك كۆبكەینەوە". 

بەردەوام لەلای سەیرانگاكان خاشاكی زیاتر دێنە ناو بەنداوەكە و بەشێكی دیكەشیان لە بەردەم دەروازەكەدان

روونیشیكردەوە:" بەردەوام لەلای سەیرانگاكان خاشاكی زیاتر دێنە ناو بەنداوەكە و بەشێكی دیكەشیان لە بەردەم دەروازەكەدان و لەبەر سەلامەتیی كارمەندەكانمان ناتوانین بچینە ئەوێ و پاكی بكەینەوە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا