یەکێتی: سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی سەرکردایەتی یەکێتییەوە بڵاویکردەوە": هەموو دەنگۆکان سەبارەت بە ڕازیبوونی یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورن لە ڕاستیەوە و پابەندین بە بڕیاری دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە، کە یەکێتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا".

وتووشیەتی:" وەک هەمیشە دوپاتیدەکەینەوە کە بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی هیچ حزبێکی سیاسیدا نیە، هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەکیش لەم بوارە بۆ چەواشەکردنی رای گشتییە".

بەشداری هیچ هەوڵێکی دواخستن ناکەین

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند کە یەکێتی ناچێتە هیچ کۆبونەوەیەک و بەشداری هیچ هەوڵێک ناکات کە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردن بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا