سلێمانی،، لەسەر کوشتنی دوو کەس، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیركرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو كەس و بەپێی ماددەی 406 لە نەهێشتنی تاوانی بەغدادەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیربكرێت.

ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە

باسی لەوەش کردووە، لەئێستادا تۆمەتباری بەناسنامە عەرەب (ب، ك، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا