لە سنووری ناحیەی سەرگەڕانی
سەر بە پارێزگای کەرکوک سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی کورد دەکات بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان
بدورنەوە، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی ئەو زەوییانە ناکۆکییان لەسەرە.
کە بەروبوومەکان پێدەگەن، ئینجا ڕێگری لە دروێنەی دەکەن
محەمەد ئیسماعیل، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان ئاماژەی بەوەکرد "
ساڵانە لەم کاتەدا ئەم کارەی سوپای عێراق دووبارە دەبنەوە، کە زەوییەکە
دەکێڵین هیچ هەڵوێستیان نییە، کە بەروبوومەکان پێدەگەن، ئینجا ڕێگری لە دروێنەی
دەکەن ".
ئەوەشی خستەڕوو، جوتیارە
کوردەکان سەدان ساڵە لە زەوییەکانیان کاری دروێنە دەکەن، بەڵام لە سەردەمی ڕژێمی
بەعسدا گرێبەست بۆ عەرەبە هاوردەكان کراوە بۆ خاوەندارێتی ئەو زەوییانە، دوای 2003
عەرەبە هاوردەکان گەڕانەوە شارەکانی خۆیان و قەرەبووکرانەوە، لە دوای 2017ش
دووبارە گەڕاونەتەوە ناوچەکە و داوای زەوییەکان دەکەنەوە .