نرخی دۆلار بۆ نزمترینی دوو ساڵی رابردوو دابەزی

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، نرخی دۆلاری ئەمەریکی بۆ ئاستێک دابەزی کە دوو ساڵە نەیبینیوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار رووی لە دابەزین کرد، بە شێوەیەک، لە ئێستادا 100 دۆلار بە 145 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە دوو ساڵە ئەو ئاستەی نەبینیوە.

دابەزینی نرخەکان لە کاتێکدایە کە بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 275 ملیۆن و 227 هەزار و 267 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە 261 ملیۆن و 37 هەزار و267 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا