بۆچی نابێت لە هاویندا ئاوی سارد بخۆینەوە؟

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەشی مرۆڤ پێویستی بە خواردنەوەی ئاوی زیاتر دەبێت و زۆربەی کەسەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونی پلەی گەرما ئاوی سارد دەخۆنەوە، بەڵام ئەو کارە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24"، کاتێک ئاوی زۆر سارد دەخۆیت، جەستەت پێویستی بە کاری زۆرتر هەیە بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ئاوەکە لەگەڵ پلەی گەرمی ناوەوەی جەستەتدا بگونجێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی ڕێژەی هەرسکردنی خۆراک ناڕەحەتی و ئاوسان و هەرس نەکردن.

خوێنبەرەکانی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان تەسک دەکاتەوە

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاوی سارد دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان، بەمەش ڕۆیشتنی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس کەمدەکاتەوە، توانای هەرسکردنی خۆراک و هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان تێکدەدات.

دەبێتە هۆی سەرئێشە

هەر بە پێی ئەو هەواڵە، بۆ هەندێک کەس خواردنەوە ساردەکان دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەقیقە، چونکە خواردنەوەی ئەو ئاوە ساردە لەناکاو دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی سەر، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشە.

باس لەوەشکراوە، خواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە هۆی خراپتربوونی هەستیاری ددانەکان، بەتایبەتی ئەگەر پێشتر ددانەکانت هەستیار یان کێشەی ددانەکانت هەبووبێت، چونکە ساردی زۆر دەبێتە هۆی خورانی دەمارەکانی ناو ددانەکانت و ئازارێکی زۆر پەیدا دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا