ئەوقافی هەولێر: بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز و پزیشکی ئاینی قەدە‌غەیە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئاینی و ھاوشێوەکانی قەدەغەیە و سزای لەسەرە.

هۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئاینی و ھاوشێوەکانی، هاوکات دروستکردنی نوشتە، جادوو، دەرکردنی جنۆکە، فرۆشتنی گیادەرمان دەچنە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە ".

ئاگادارمان بکەنەوە و ناوتان پارێزراو دەبێت

ئەوقافی ھەولێر داوا لە ھاوڵاتییان دەکات وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی بۆ گەیاندنی زانیاری و لەکاتی هەبوونی ئەو حاڵەتانەدا پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بکەن و دەڵێت " ناوی ھەموو کەسێک پارێزراو دەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا