کەشناسی عێراق: لە سبەینێوە شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمشەوی یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە تەواوی وڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەری پاڵەپەستۆیەکی نزم کە لە دەریای سوورەوە دێت، بەهۆشیەوە ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن

راشیگەیاندووە، لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکەدا، ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکە هەیە و پلەکانی گەرماش بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

باسی لەوەش کردووە، رۆژی سێشەممە لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق باران دەبارێت و لە هەندێک کاتیشدا شەپۆلی خۆڵبارین سەرهەڵدەدات و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن، لە هەمان کاتیشدا با بە ئاڕاستەی باشووری رۆژهەڵات بە خێرایی 30 بۆ 40 کم/ک چالاک دەبێت.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا