هەولێر،، بەهۆی سوتانی ماڵێک ژنێک گیانی لەدەستدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی سوتانی ماڵێک لە سنووری پارێزگای هەولێر، ژنێک گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی گردە رەشەی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی سوتانی ماڵێک، ژنێک گیانی لەدەستداوە.

تەمەنی 22 ساڵ بووە

زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 22 ساڵ بووە، هەرچەندە کە هاوسەرەکەی کارمەندی بەرگری شارستانی بووە، بەڵام لە کاتی رووداوەکەدا لە ماڵەوە نەبووە.

هەروەها، ئاشكرا بووە کە ماڵەکە کابینە بووە، لە ئێستاشدا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە بەڵام بەرگری شارستانی دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا