ئەمەریکا وادەی کردنەوەی بەندەری خواردنی غەززەی راگەیاند

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو بەندەرە سەر ئاوکەوتووەی کە بۆ دابینکردنی خواردن بۆ غەززە بەکاردەهێندرێت، لە هەفتەکانی داهاتوودا ئامادە دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆشکی سپی رایگەیاند، بەندەری سەر ئاوکەوتووی کەرتی غەززە، کە ئامانج لێی گەیاندنی هاوکاری و خواردنە بە فەڵەستینییەکان، لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا کارەکانی تەواو دەبێت و ئامادە دەبێت.

نابێتە شوێنگرەوەی رێگە وشکانییەکان

باسی لەوەش کرد، بەندەرەکە چەندە گرنگ بێت، نابێتە شوێنگرەوەی رێگە وشکانییەکان کە بە باشترین رێگەی گەیاندنی خواردن بە کەرتی غەززە دادەنرێن.

هەر هەفتەی پێشوو، وەزارەتی بەرگری  "پێنتاگۆن" رایگەیاند کە سوپای ئەمەریکا دەستیکردووە بە درووستکردنی بەندەرە سەر ئاوکەوتووەکە کە ئامانج لێی خێراترکردنی گەیاندنی هاوکارییەکانە، دواتریش وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا رایگەیاند کە پڕۆسەکە دوو بۆ سێ هەفتەی پێویست دەبێت بۆ تەواوبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا