تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان بە یەکجاری دادەخرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، تونێلی پیرمام بەڕووی بارهەڵگرەکان بە یەکجاری دادەخرێت.

ئەمشەوی یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران بڕیار درا بە هاتووچۆ نەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو تونێلی پیرمام لە کاتژمێر 8ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2024/4/29 بەشێوەی یەکجاری.

دەشڵێت، بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تا دەگاتەوە جووت سایدی باسرمە)بەکاربهێنن.

هاتووچۆ لەتونێلەکە دا سست ببوو

هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد کە ئەمەش وای کردبوو هاتووچۆ لەتونێلەکە دا سست ببێت و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی تر درووست ببێت وەلە ئەگەری پەککەوتنی هەر بارهەڵگرێک لە تونێلەکە ئەوا ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا کە ڕێگایەکی گەشتیاری و ئابووریە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا