گەشتوگوزاری سعودییە: داهاتی ساڵی رابردووی کەرتی گەشتیاری 40 ملیار دۆلار بووە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزیری گەشتوگوزاری سعودییە رایگەیاند، ئەمساڵ كەرتی گەشتیاری لە وڵاتەکە بە ڕێژەی 10% گەشەی کردووە، دەشڵێت " داهاتی کەرتی گەشتیاری لە ساڵی رابردوودا 40 ملیار دۆلار زیاتر بووە ".

ئەحمەد ئەلخەتیب، وەزیری گەشتوگوزاری سعودییە لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە شاری ریاز ئاماژەی بەوەکرد:" ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 ملیۆن گەشتیار سەردانی سعودییەیان کرد، داهاتەکەشی 40 ملیار دۆلار ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە ساڵی 2019دا 90٪ی گەشتیارانی سعودییە گەشتیاری ئاینی بوون، بەڵام لە ساڵی رابردوودا رێژەکە بۆ 50% دابەزیوە، ئەوش بەهۆی زیادبوونی جۆرەکانی دیکە گەشتیارییە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا