زاهیر جەلال: هونەر ژیانی قورستر کردووین

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هونەرمەند زاهیر جەلال دەڵێت " خەڵک واتێنەگات ئێمە بە خۆشی دەژین، هونەر ژیانی قورستر کردووین و رەنگە هەندێک کار هەبێت بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانمان، ئێمەی هونەرمەندان نەتوانین وەک کەسێکی ئاسایی بیکەین ".

هونەرمەند زاهیر جەلال لە میانەی بەشداریکردنی لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود بە BMC راگەیاند:" بەداخەوە کەسانی زۆر کەم بەشدارییان لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود کردووە ".

رۆژێک دێت منیش دەمرم و کەسانی کەم دێنە سەر گۆڕەکەم

وتیشی:" مردن لە رێگەی هەمووانە و رۆژێک دێت منیش دەمرم و کەسانی کەم دێنە سەر گۆڕەکەم و کەمترین کەس بەشداری لە چلە و ساڵانەکەم دەکەن ".

ئەوەشی خستەڕوو:" حەمەتاڵ ( هادی مەحمود ) بە تەنها لە خێزانەکەی نەڕۆی، بەڵکو لەو هەموو خەڵکی کوردستان چوو، مەرگیشی زۆر زوو بوو ".

هونەرمەند زاهیر جەلال گلەیی هەیە و دەڵێت :" پێویستە پێش ئەوەی هونەرمەندان بمرن، حکومەت و بەتایبەت وەزارەتی رۆشنبیری رێزیان لێبگرن و خزمەتیان بکەن، بەڵام لێرە کارەکە پێچەوانەیە و دوای مردنیان ئینجا رێزیان لێدەگیرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا