دەستبەدابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکرێت

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

رێککارەکانی بەرزکردنەوەی مووچە تەواودەکرێن

وتیشی، لەگەڵیشیدا رێککارەکانی بەرزکردنەوەی مووچە لەلایەن دەستەی نیشتیمانی خانەنشینی و هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین لە رێگەی کارتی بانکی تایبەت بە خانەنشینان تەواو دەکرێت.

دارایی فیدڕاڵی راشیگەیاند، خانەنشینان دوای پێگەیشتنی کورتە نامەیەک دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یاخود پەنجەرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا