Alternate Text

"پیرۆزبایی و قسەی بریق و باقمان ناوێت"

کۆچەر عەزیز‌ 23/03/2021

لە ١٢٦ ەمین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا ئێمەی رۆژنامەنووس پیرۆزبایی و قسەی بریق و باق و بەڵێنی بێ کردارمان بۆچییە، ئەگەر هەمووتان خەمی رۆژنامەنووسانتانە و هەمووتان سورن لەسەر ئەوەی کە نابێت رۆژنامەنووس رێگری کارکردنی لێبکرێت. نابێت ئەشکەنجە و ئازار بدرێت، نابێت رێگیری لێبکرێت لە بە دەستهێنان و دەستکەوتنی زانیاری و چەندین نابێتی دیکەش..

دەی فەرموون خۆ کەس دەستی نەگرتوون زۆربەی میدیاکانی کوردستان هی خۆتانن. لێیان بپرسنەوە ساڵانە تەنها یەک رۆژ سەردانیان بکەن گوێیان لێبگرن کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن. دمافەکانیان بۆ دابین بکەن. سزایان مەدەن، مەیانخەنە زیندان.

جیاکاری لە نێوانیاندا مەکەن مووچەکانیان بۆ دابین بکەن بەپێی تواناو لێهاتووی خۆیان کەسی شیاو بخەنە شوێنی شیاو. ئەو کات هەقتانە ئەم قسانە بنووسن. ماوەی ١٣ساڵە لە راگەیاندن کاردەکەم لەو کاتەوە هەموو ساڵێک لەم یادەدا گوێم لەم قسەو بەیاننامە و پیرۆزباییانە دەبێت ئەگەر بەراوردێکیش بکەین لە نێوان پەیامەکانیان رەنگە پەیام و پیرۆزبایی هەندێکیان هەر دووبارە بێت و تەنها چەند وشەیەکی لێگۆڕدراوە...

لەبەر ئەوە بەم قسە سواوانە هێندەی دیکە ئازادی رۆژنامەنووسی کپ دەکرێت و ساڵ بە ساڵیش رۆژنامەنووسانی ئازا و بەتوانا پەراوێز دەخرێن...

هەندێک لە کارە رۆژنامەنووسییەکانم دادەنێم کە زۆر هیلاک بووم زۆر رێگیریم لێکرا،، تا بەرهەمهاتوون، زۆر وتیان ناتوانی وازی لێبهێنە، لە هەمووی خراپتر هەندێک لەو لایەنە حکومییانەی پەیوەندیان بە راپۆرتەکانمەوە هەبوو پێیان دەوتم .. تۆ ناناسین زانیاریت پێنادەین.. من دەموت نوسراوی شوێنەکە،خۆم دێم ، بەڵام هەر ئامادەنەبوون قسە بکەن....

ئەمانە تەنها بەشێکن لە کێشە بچوکەکانمان کە تووشی زۆربەی رۆژنامەنووسان دەبن بۆمان چارەسەر بکەن...

بێگومان هەر یەک لەم راپۆرتانە یەک مانگ زیاتری پێچووە بۆ ئامادەکردنی، چونکە دەستکەوتنی زانیاری زۆر قورسە لەم هەرێمەی کە لەم رۆژەدا ئەم هەموو قسە بریق و باقەی تێدا کراوە...

ئەم کارانەم زۆر خۆش دەوێن، چونکە ماندوو بووم، بەڵام کۆڵمنەدا تاگەیشتم بە ئەنجام راپۆرتەکان::

دوای بنکۆڵکارییەکی من لە چوارچێوەی پڕۆژەی (Rooted in Trust) كە لەلایەن رێکخراوی (ئینتەرنیوز) و بە هاوبەشی (كەركوك ناو) لەسەر بەسەرچوون و تەلەف بوونی ڤاکسینەکان لە هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی تەلەفبوونی ڤاکسینەکانیان بڵاوکردەوە.

 

لینکی یەکەم

لینکی بنکۆڵکارییەکەی من

لینکی دووەم

 

ئینجا یادی رۆژنامەگەری کوردیتان پیرۆز بێت هاوپیشە ئازیزەکانم پیرۆزباییەکەی من درەنگ بووم، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە رۆژەکەدابوو.