خانمە ئەکتەری
ناسراو بەیان عوسمان ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاکردەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام بەیان عوسمان ڤیدیۆیەکی قەشەنگی خۆی بڵاوکردووەتەوە، هەرچەندە ئەو هونەرمەندە
ماوەیەکە بەرهەمی نوێی نابینرێت، بەڵام تا ئێستاش هەمیشە هەوادارانی خۆی هەیە، و ئەم
چالاکیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.
بەیان عوسمان لە
شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە
به ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی
"شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی
ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی
"خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە، لە
ئێستادا لە گەڵ هاوسەرەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژین.