پاش مانەوەی بۆ ماوەی
چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەکەی گەڕەکی سلێمانیی تازە
گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی
سلێمانی بە BMC راگەیاند:"
یەکێک لەو کەسانەی چەند رۆژێک پێش ئێستا لە گەڕەکی سلێمانیی تازە بریندار بوو،
ئەمڕۆ شەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
تەمەنی 23 ساڵە
ئاماژەی بەوەشکرد:"
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 23 ساڵە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی
دادی سلێمانی کراوە".
شایەنی باسە رۆژی پێنجشەممە،
رووبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و دوو کەسی دیکەدا دروستبوو کە
دەوترا لەلایەن دادگاوە داواکراون و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس و هەردوو کەسەکەی دیکەش
بریندار بوون.
دوابەدوای رووداوەکە باس
لەوە دەکرا، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە، دەشوترا ئەو کەسانەی داواکراو بوون
کارمەندی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان بوون.