یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکرێت

کوردستان 10/05/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سبەی لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بدرێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند:" بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڕیارە سبەی لیژنەی بینینی مانگ لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان کۆببێتەوە ".

ناوبراو راشیگەیاند:" پشتبەستن بە بەڵگەی شەرعی سبەی چاودێری بینی مانگ دەکرێت و یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا