سەعدی ئەحمەد پیرە: كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەئانوساتێكی‌ زۆر دژواردا دامەزرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، خۆیان بەنامۆ نازانن، چونكە سەرەتای‌ ژیانی‌ سیاسییان لەنێو كۆمەڵەی‌ خوێندكارانەوە دەستیپێكردووە.

 سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە راگیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بە بۆنەی (٤٨)هەمین ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەكەتان كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین".

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە رۆڵێكی گەورە و دیاری هەبووە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە چی لە قۆناغی خەباتی شاخداو، و چی لە قۆناغی خەباتی شاردا، رۆڵێكی گەورە و دیاری لە خزمەتكردن و پێشخستنی رەوتی خوێندن و خوێندكاراندا هەبووە و بواری پەروەردە و ژیانی رێكخراوەیشتان پەرە پێداوە، لەو سۆنگەیەوە جێی خۆیەتی ستایش و دەسخۆشیتان لێ بكەین و ڕێز لە ماندوبونتان بگیرێت".

ئێمە لەسەركردایەتی یەكێتی ‌لەبەرامبەر ئێوە خۆمان بەنامۆ نازانین

ئەوەشیخستەڕوو:" ئێمە لەسەركردایەتی یەكێتی ‌لەبەرامبەر ئێوە خۆمان بەنامۆ نازانین، چونكە سەرەتای‌ ژیانی‌ سیاسی ئێمەش لەنێو كۆمەڵەی‌ خوێندكارانەوە دەستیپێكردووە هەر لە جەنابی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال، تا زۆربەی‌ ئەندامانی‌ مەكتەبی سیاسی هەمووی‌ مەسئولیەتیان هەبووە لەنێو كۆمەڵەی‌ خوێندكاران"‌.

لە كەركوكی‌ قودسی كوردستان كۆبوونەوەی یەكەمی‌ كۆمەڵەی‌ خوێندكاران كرا و هەر لەوێش دامەزرا

روونیشیكردەوە:" كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەئانوساتێكی‌ زۆر دژواردا دامەزرا كە تەمومژی‌ بێ ئومێدی‌ باڵی‌ بەسەر كوردستاندا كێشابوو ، لە ٢٦/٤/١٩٧٦ لە كەركوكی‌ قودسی كوردستان كۆبوونەوەی یەكەمی‌ كۆمەڵەی‌ خوێندكاران كرا و لەلایەن تێكۆشەرانی‌ گەلەكەمانەوە دامەزرا، دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەكەم و ئومێدی سەركەوتن و گەشەی بەردەوامتان بۆ دەخواز".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا