سێ بەرپرسی رۆژئاوای کوردستان لە هەولێر دەستبەسەرکران

کوردستان 10/06/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سێ بەرپرسی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی حوزەیران، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند:" هەریەک لە  مستەفا عوسمان نوێنەری پەیوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراون".

ئەوەش هاتووە:" پێویستە ئەو سێ ئەندامەمان بە زوترین کات ئازاد بکرێن و لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردنیان، داوای ڕونکردنەوەی لە پەدەکە دەکەین، چونکە لە کاتێکی وەها هەستیاردا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەمە جۆرە لە هەوڵی دژایەتی کردنی کورداندایە و کوردستان داگیردەکات، پێویستە لایەنەکان زۆرتر یەکێتی خۆمان پتەو بکەینەوە و یەکهەڵوێست بین ، نەک بە پێچەوانەی ئەمەوە هەڵسووکەوت بکەین".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا