کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کارتی دەنگدان بۆ لەدایکبووانی ساڵانی (٢٠٠٠، ٢٠٠١، ٢٠٠٢ ) دەردەکات.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە:" کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی
عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن کارتی دەنگدان بۆ لە دایکبووانی ساڵانی ( ٢٠٠٠، ٢٠٠١،
٢٠٠٢) دەردەکات تا بەشداری هەڵبژاردنە پێشوەختەییەکەی پەرلەمانی عێراق بکەن".
باسلەوەشکراوە:" لەدایکبووانی ئەو ساڵانە مافی بەژداریکردنیان لە
هەڵبژاردن هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارتی دەنگدانیان نەبووە و سەرۆک وەزیرانیش
بڕیاریداوە، بەزووی کارتی دەنگدان بۆ ئەو کەسانە دروستبکرێت".