ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: باجی گومرگی هاوردەكردنی هێلكە بەرزتر دەكرێتەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

پەیوەست بە هاوردەكردنی هێلكە و بەرهەمهێنانی هێلكە لەنێو خاكی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد.

نوسینگەی راگەیەندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیاریداوە رێژەی باجی گومرگی هاوردەكردنی هێلكە بۆ 70% بەرز بكاتەوە".

دەبێت بەرهەمهێنەران لێبڵی ستاندارد لەسەر بەرهەمەكانی هێلكە دابنێن

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بڕیاریش داروە بە پابەندكردنی بەرهەمهێنەران بە دانانی لێبڵی ستاندارد لەسەر بەرهەمەكانی هێلكە (ناوی بەرهەم، رێكەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوون)ی و گشت بەرهەمهێنەرانی هێلكەی پابەند كردووە لە ماوەی سێ مانگدا، ئەو بڕیارە جێبەجێبكەن و لەسەر هەموو هێلكەیەك ئەو زانیارییانە بنووسن".

دەبێت رێگری بكرێت لە گواستنەوەی ئەو هێلكانە كە رێكەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونیان لەسەر نەنووسراوە

ئاشكراشیكردووە:" ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە رێگر بكرێت لە گواستنەوەی ئەو هێلكانە كە رێكەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونیان لەسەر نەنووسراوە، لە نێوان پارێزگاكاندا"

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا