عێراق.. بە تۆمەتی فریودانی هاوڵاتییان، خاوەن چەند كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە دەستگیركران

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، كۆمەڵێك كۆمپانیا لەژێر ناوی دابینكردنی ڤیزای حەج و عەمرە هەستاون بە فریودانی هاوڵاتیان كە هیچ مۆڵەتێكیان نەبووە.

 حەسەن فەھد كەنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" چەند كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە ھاوڵاتییانیان فریوداوە و بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە ڤیزا دابیندەكەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانیدا".

ئەو كۆمپانیایانە بەهیچ شێوەیەك مۆڵەتی كاركردنیان نییە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە راستیدا ئەو كۆمپانیایانە بەهیچ شێوەیەك مۆڵەتی كاركردنیان نییە و رێكاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و خاوەنەكانیان دەستگیركراون".

لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە له هەماهەنگیدان

باسی لەوەشكردووە:" لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ھەماھەنگی ھەیە بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو كۆمپانیا و نوسینگانەی ھاوڵاتییان فریو دەدەن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەكەن بەرامبەر بە بڕێكی زۆر لە پارە". 

ھیچ كۆمپانیایەك و نوسینگەیەك ڤیزا دابینناكات

وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئەوەشیخستووەتەڕوو:" ڤیزای حەج بۆ ھاوڵاتییان لەلایەن دەستەكەوە دەدرێت و ھیچ كۆمپانیایەك و نوسینگەیەك ڤیزا دابینناكات". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا