بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری
قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەک لەلایەن براکەیەوە کوژرا و پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت،
لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی
پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق شەڕ و دەمەقاڵێ
لەنێوان دوو برادا دروستبووە و بەوهۆیەشەوە یەکێکیان تەقەی لە ئەوی دیکەیان کردووە
برینداری کردووە".
بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
ئاماژەی بەوەشکرد:"
دوابەدوای رووداوەکە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی،
بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کێشەی
نێوان ئەو دوو برایەش بە تەواوەتی نەزانراوە".
تیمەکانی بەڵگە و تاوان لە شوێنی رووداوەکەن
باسی لەوەشکرد:" لە
ئێستادا تیمەکانی بەڵگە و تاوان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی بەدواداچوونن،
هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی
تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە".