بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان زانیاری لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات.
ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" لە ئێستادا وەزارەتەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانن و دوای گەیشتنی لیستی پلە بەرزكردنەوەی سەرجەم وەزارەتەكان، وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەیان پێدا دەكات".
دەمانەوێت ئەو بڕە پارەیەش بگێڕینەوە بۆ فەرمانبەران كە غەدریان لێكراوە
ئاماژەی بەوەشكردووە:" دەمانەوێت ئەو بڕە پارەیەش بگێڕینەوە بۆ فەرمانبەران كە غەدریان لێكراوە و لە 2016وە پلە بەرزكردنەوە وەستاوە".
روونیشیكردەوە:" بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بكرێت".