بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی
دارایی هەرێم رایگەیاند، داوایان لە وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە لیستی مووچەی
مانگی ئایار (مانگی پێنج) بە پلەبەرزکردنەوەوە بنێرن.
حکومەتی عێراق پارەی پلەبەرزکردنەوە خەرجدەکات
ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی
بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" حکومەتی
عێراق پارەی پلەبەرزکردنەوە خەرجدەکات و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێم هاوتای مووچەخۆرانی عێراق دەکرێت .''
بە پێی زانیارییەکان، هەر
فەرمانبەرێک یەک بۆ سێ پلە بەرزدەکرێتەوە، بەگوێرەی خزمەت و بڕوانامە بۆ هەر
پلەیەک لەنێوان 28 بۆ 68 هەزار دینار دەخرێتە سەر مووچەکەی.
بە مەزەندەی وەزارەتی دارایی، پلە
بەرزکردنەوە مانگانە 70 بۆ 100 ملیار دیناری پێویستە.