لەبارەی كردنەوەی لقەكانی هەردوو بانكی رەشید و رافدەین و پێویستییەكانی بە بانكیكردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم، نوێترین زانیاری ئاشكرا دەكات.
دكتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكانی رەشید و رافدەین كۆبوونەتەوە و بۆ ئەنجامدانی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش ناوسیانی دایك، كارتی نیشتیمانی و زانیاری پێویستە و لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئەو كارانە جێبەجێدەكرێت".
بۆ دەستكردن بە پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بانكی رەشید و رافدەین چاوەڕوانی لیژنەی هاوبەشن
ئەوەشیخستەڕوو:" هەردوو بانكەكە لە چاوەڕوانی دروستكردنی لیژنەی هاوبەشدان و بۆ دەستكردنی بە پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
رێگریكردن لە كردنەوەیان لە هەرێمی كوردستان راست نییە
روونیشیكردەوە:" كردنەوەی لقی ئەو دوو بانكە پێویستی بە هەماهەنگی وەزارەتی دارایی عێراق و تۆماری خانووبەرە هەیە و رێگریكردن لە كردنەوەیان لە هەرێمی كوردستان راست نییە".