تۆمەتبارێک دوای دزینی چوار ئۆتۆمبێل و تەقەکردن لە ئاسایش دەستگیرکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لەمەفرەزەکانی ئاسایش کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای چاودێری و بەدواداچوون لەرۆژی 14ی 4ی 2024 لەقەزای چەمچەماڵ، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا، بەناوی (پ.ف.ح)، لەدایکبووی ساڵی 2000 دەستگیربکرێت.

بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لە هاوڵاتییان سەندووە

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتییان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لەمەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و  لەسەر ڕێگای ( ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار ) بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لە هاوڵاتییان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان و ڕێبوارانی سنوورەکە.

سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان رادەستی خاوەکانیان کرایەوە

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان رادەستی خاوەکانیان کرایەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەکانی (443 , 441, 446) لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا