چالاکوانێک ئاشکرایکرد،
لەناو ئەو بەلەمەی کە دوێنی سێشەممە ژێرئاو کەوت، کچێکی کورد گیانی لەدەستداوە.
رەنج پشدەری رۆژنامەنووس
و چالاکوان بڵاویکردەوە:" یەکێک لە قوربانییەکانی چوپە ژێرئاو کەوتووەکەی
دوێنێ ناوی ژیلان محەمەدە و تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی شاری قەڵادزێیە".
ماوەی نیو کاتژمێر لە ئاودا ماوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:"
دوێنێ سێشەممە، چەند کەسێک لە ناو چوپێکی کۆچبەران کە زیاتر لە 100 کەسی تێدا بووە
گیانیان لەدەستداوە و چوپەکە ماوەی نیو کاتژمێر لە ئاودا ماوەتەوە".
شایەنی باسە دوێنێ
سێشەممە، دەنگۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان
فەڕەنسا و بەڕیتانیا بڵاوکرایەوە و دەوترا، 112 کەس لەناو بەلەمەکەدا بوون.