دوایین پێشهاتەكانی ئەمڕۆ لەبارەی ململانێیەكانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین چیین؟!

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش ئەوەی چەكدارانی حەماس لە رێككەوتی (7ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو) هێرشیان كردە سەر سنوورەكانی ئیسڕائیل و بە سەدان كەسیان كوشت و سەدانی دیكەشیان بەدیل گرت، تا ئێستا ئۆپراسۆن و رووبەڕووبونەوەكان بەردەوامن و بۆ ئەمڕۆش چەند پێشهاتێك روویاندا. 

دوایین پێشهاتەكان بەم شێوەیەن: 

 1.وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: لە 7ی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا 34 هەزار و 388 كەس كوژراون و 77 هەزار و 437 كەسیدیكەش برینداربوون. 

2.هاوكارییەكانی قوبڕس بۆ كەرتی غەززە دەستپێدەكەنەوە، ئەمەش لەپاش ئەوەی بەهۆی پێكدادانەكانەوە ژمارەیەك كارمەدی دەستەی فریاگوزاری جیهانی بوونەقوربانی.

3.بزووتنەوەی حەماس هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیاری ئاگربەستی هەمیشەیی لە كەرتی غەزە دەكات كە لەلایانە ئیسڕائیلەوە پێشنیار كراوە. 

4.فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم): حوسییەكان یەمەن ناسراو بە ئەنساڕوڵا، ژماریەك مووشەك (هاژەك)یان ئاراستەی دوو كەشتی وڵاتەكەمان كردووە لە دەریای سوور. 

5.بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:" بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و كۆتاییهێنان بە ململانێیەكان دەستیان كراوەیە". 

6.وتەبێژی حكومەتی جەنگ:" پاشگەزبوونەوەی لە ئۆپراسیۆنی شاری رەفەح نییە و بەبێ ئەوەی كاتێكی بۆ دیاریبكەین ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجامدەدرێت". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا