بایدن: ئاسودە نابم تا ئەوکاتەی سەرجەم بارمتەکانی حەماس ئازاد دەکرێن

جیهان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئاسودە نابێت تا ئەو کاتەی سەرجەم بارمتەکانی حەماس ئازاد دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تویتێکدا لە پێگەی ئێکس رایگەیاند، ئاسود نابم تا ئەو کاتەی سەرجەم بارمتەکانی دەست بزوتنەوەی حەماس ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئازیزەکانیان.

بەڵێنیان پێ دەدەم

وتیشی، بەڵێن بەوان و خێزانەکانیشیان دەدەم، وەک ئاماژەیەک بۆ بارمتەکان و کەسوکاریان.

وتەکەی بایدن لە کاتێکدا بوو، کە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کچێکی چوار ساڵی ئیسرائیلی کرد کە لەلایەن حەمساوە بە بارمتە گیرابوو، ئەویش لە رووداوەکانی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، کە لەو بارەیەوە وتوویەتی، ساڵی رابردوو سەرکەوتوو بووین لە ئازادکردنی ئەبیگێڵ-دا (کچە چوار ساڵەکە)، لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت بۆ ئەو شۆکەی توشی بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا