كاتژمێرێكی ئاڵتوونی ناو كەشتی تایتانیك لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

یەكێك لە كاتژمێرە ئاڵتوونییەكانی نێو كەشتی تایتانیك لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار فرۆشرا.

 بەپێی وێبسایتی فەرمی هێنری ئەڵدرێج ئەند سۆن، كە شوێنێكی تایبەت بە فرۆشتنەوەی شتومەكە گرانبەهاكان لە زیادكردنێكی ئاشكرادا هاتووە، كاتژمێرێكی ئاڵتونییان كە خاوەنەكەی جۆن ئەستۆر، دەوڵەمەندترین پیاوی نێو كەشتی تایتانیك بووە، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشتووە.

ئەو كاتژمێرە ئاڵتوونییە لە ناو گیرفانی جەستەی دەوڵەمەندترین پیاوی ناو كەشتیی تایتانیكدا بووە  

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو كاتژمێرە ئاڵتوونییە لە گیرفانی جەستەی دەوڵەمەندترین پیاوی ناو كەشتیی تایتانیكەوە هێندراوەتەوە دەرەوە و لە زیادكدنێكی ئاشكرادا بە بڕی یەك ملیۆن و 175 هەزار پاوەند كە بەرانبەرە بە ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلار فرۆشراوەتەوە".

ئەم كاتژمێرە بەنرخترین و گرانترین شمەك بووە كە لە ناو كەشتی تایتانیكدا گەڕێندراوەتەوە و لە زیادكردنی ئاشكرادا فرۆشرا بێت 

باسی لەوەشكردووە:" لەنێو تەواوی ئەو شتومەكانەی كە لە كەشتی تایتانیك گەڕێندراونەتەوە و لە زیادكرنە ئاشكرایانیاندا فرۆشتویانن ئەمە بەنرخترین و گرانترینیانە". 

جۆن جاكۆب ئەستۆرو-ی تەمەن 47 ساڵ بازرگانێكی دەوڵەمەند بووە و لەگەڵ كەشتی تایتانیكدا لە ساڵی 1912دا نوقم بووە، پاش ئەوەی مادلین هاوسەرەی لە بەلەمێكی رزگاركەردا بینیوە، هەروەها دەوترێت كە لەجیاتی ئەوەی خۆی رزگاربكات لەساتی نغرۆبوونی تایتانیكدا بینراوە لەگەڵ سەرنشینێكی دیكەدا جگەرەی كێشاوە.

هەروەها پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەك تەرمەكەی لەگەڵ كاژمێرە ئاڵتوونییەكەی دۆزرایەوە كە قیراتی 14 بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا