ریشی سوناك: تا شەش ساڵی داهاتوو ئۆكرانیا بێچەك نابێت

جیهان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكوەزیرانی بەڕیتانیا رایگەیاند، رێگا نادەین كیێڤ لەم جەنگەیدا كورتهێنانی چەكی هەبێت و دەشڵێت:" تا ساڵی 2030 هاوكارییە سەربازییەكانمان بۆ ئۆكرانیا بەردەوام دەبێت".

 ریشی سوناك، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرنڵ بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" بەڕیتانیا پابەندە بە پێشكەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكان بە ئۆكرانیا بە هەمان ئاستی ئێستا و بە بەردەوامی تای شەش ساڵی داهاتوو". 

بەڕیتانیا و هاوپەیمانەكانی لە هاوكاری كردنی كیێڤ راناوەستن

باسی لەوەشكردووە:" دەبێت پارێزگاری لە یەكریزی خاكی ئۆكرانیا بكرێت و بەڕیتانیا و هاوپەیمانەكانی تا سەركەوتنی ئۆكرانیا بەسەر دەستدرێژییەكانی روسیا لە هاوكاری كردنی كیێڤ راناوەستن".

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا و ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسادا تاوتوێی ناردنی هاوكاری سەربازی زیاتریان بۆ ئۆكرانیا كرد و ئەمریكا كاروانێكی دیكەی هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ ئۆكرانیا پەسەندكرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا