راهێنەری یانەی بایرن
میونشن ئاشكرایکرد، دوو یاریزانی یانەکە مەترسییان لەسەرە بۆ بەشداریکردنی یارییەکەیان
بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید.
لە پاژنەی پێیدا تووشی ئازار بووە
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و
راهێنەری یانەی بایرن میونشن رایگەیاند:" کۆنراد لایمەری نەمسایی و یاریزانی
هێڵی ناوەڕاستی یانەکەمان لە پاژنەی پێیدا تووشی ئازار بووە".
لە ئەژنۆیدا دووچاری کێشە بووە
باسی لەوەشکرد:"
هاوکات دی لێختی هۆڵەندی و بەرگری یانەکەمان لە ئەژنۆیدا دووچاری کێشە بووە و
چاوەڕوان دەبین بۆ ئەوەی بزانین ئەو دوو یاریزانە دەتوانن رۆژی سێشەممە یاری بکەن
یاخود نا".
رۆژی سێشەممە کاتژمێر
10:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرینای
تایبەت بە یانەکە میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات.