نوری مالكی: سەرۆكایەتی هەرێم داوایكردووە هەڵبژاردنەكان بۆ مانگی 10 دوابخرێت

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارەت بە كێشەی مووچە، داواكاری سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی و كۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا زانیاری ئاشكرا دەكات.

 نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تێبینییەكانی پەیوەست بە دەستوور، جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی  و هەڵبژاردنەكان و بڕیارەكانی ئەم دواییەی كۆمیسیۆنی باڵای سەرەخۆی هەرڵبژاردنەكانمان لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێگەیشتووە كە شایەنی تێبینی بۆكردن و بەدواداچوونن".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەم هەنگاوانەی ئێستاش بە پشتیوانی خودا دەبنە هەنگاوێك بۆ ئەوەی رێگا چارەسەر بۆ تەواوی كێشە پەنگخواردووەكانی دیكە و ئەو كێشانەی كە تا ئێستاش نەمانتوانیوە رێككەوتن و چارەسەریان لەبارەوە بۆ بدۆزینەوە".

سەرۆكایەتی هەرێم داوایكردووە هەڵبژاردنەكان بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دوابخات

وتیشی:" لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا؛ باسمان لە پێشهاتە گرنكەكانی ئێستا كرد و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كۆمەڵێك تێبینی باشی بەرجەستەكرد، لەو بڕوایەدام كە هەڵبژاردنەكانی لەوادەی خۆیاندا ئەنجامبدرێت و لەلایەكی دیكەشەوە سەرۆكایەتی هەرێم داوایكردووە هەڵبژاردنەكان بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دوابخات، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە سەرۆكایەتی هەرێم و بڕیارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە". 

رەوانەكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت

جەختی لەوەشكردەوە:" رەوانەكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت و وەك چۆن لە مانگەكانی رابردوو ئەو كارە بە سەرپەرشتی و وردبینی وەزارەتی دارانی عێراق ئەنجامدرا ئەم مانگەكانی داهاتووش تا جێبەجێكردنی تەواوی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ئەو پڕٍۆسەیە بەردەوام دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا