ئامەدسپۆڕ سەرکەوت بۆ خولی پلە یەکی تورکیا

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە یارییەکەی ئەمڕۆیدا، یانەی ئامەدسپۆڕی باکووری کوردستان، توانی ببێتە پاڵەوانی خولی پلە دووی تورکیا و سەربکەوێت بۆ خولی پلە یەک.

یارییەکەی ئەمڕۆ، لە نێوان یانە کوردییەکە و یانەی سۆماسپۆڕ بەڕێوەچوو، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا هیچ لایەکیان نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن و بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەڵام، لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، ئۆکتان ئایدنی هێرشبەری یانەی ئامەدسپۆڕ توانی توانی لە سەرەتادا و لە خولەکی 49دا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەوەش یانەکەی هەنگاوێک لە بوون بە پاڵەوان نزیکتر بووەوە.

دواتر، دوو یاریزانی یانەی سۆماسپۆڕ بە کارتی سوور کرانە دەر، بەو هۆیەشەوە تا کۆتایی بە نۆ یاریزانەوە یارییان کرد.

ئامەدسپۆڕ سەرکەوت بۆ خولی پلە یەک

لە کۆتاییدا، یانەی ئامەدسپۆڕی باکووری کوردستان، توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، بەسەر رکابەرەکەیدا سەربکەوێت و ببێتە پاڵەوانی خولی پلە دووی تورکیا و لە هەمان کاتیشدا سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا