عێراق.. بۆچارەسەری كێشەی دانیشتووان دەبێت هەشت ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون دروستبكرێن

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی دانیشتووان، رێگاچارەیەكی بە پشتبەست بە داتا و زانیاریی دەخاتەڕوو.

 لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەكەدا لەبارەی دۆزینەی رێگەچارەی تایبەت بە كێشەی دانیشتووان بە پشتبەستن بە داتا و زانیارییەكان، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پێویستە حكومەتی عێراق لە رێگەی سندوقی نیشتەجێكردن بودجەی تایبەت بۆ دروستكردنی زیاتر لە ھەشت ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون تەرخان بكات".

هەوڵەكان بۆئەوەن كە لە هەرێمی كوردستانیش یەكەی نیشتەجێبوون دورستبكرێت

باسی لەوەشكردووە:" ھەرچەندە بەپێی ماددەی دووی بڕگەی یەكەمی ھەمواركراوی یاسای سندوقی نیشتەجێكردن لە عێراق، دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە كراوە ھەوڵبدرێت چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیە بدۆزرێتەوە و ھەرێمی كوردستانیش لە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بێبەش نەكرێت".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا