ئەمەریکا: پێنج یەکەی سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییان کردووە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، پێنج یەکەی سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییان کردووە دەرهەق بە مافەکانی مرۆڤ.

ئەمڕۆ، ڤیدانت باتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دەرکەوتووە کە پێنج یەکەی سوپای ئیسرائیل لە دەرەوەی کەرتی غەززە و پێش سەرهەڵدانی ئەم جەنگەی ئێستا، پێشێلکارییان دەرهەق بە مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە.

وتیشی، چوار لە یەکەکان چارەسەری دۆخەکەیان کردووە، ئیسرائیلیش زانیاری پێویستی لەسەر یەکەی پێنجەم دابین کردووە، کە لە ئێستادا لە گفتوگۆداین لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکە لەبارەیەوە.

کۆت دەخەینە سەر هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل

باتێل دەڵێت، ئەگەر دڵنیابووینەوە و پێشێلکارییەکانمان پشتڕاستکردەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە کۆت دەخەینە سەر هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل، ئەویش بەهۆی یاسای لێهی، کە رێگری دەکات لە وەزارەتی بەرگری لە ناردنی چەک بۆ ئەو هێزانەی کە مافەکانی مرۆڤ پێشێلدەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا