نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاسیا زەرەمەندی سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوایە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کیشوەری ئاسیا لە ساڵی 2023دا زۆرترین زیانی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ساڵی 2023 گەمترینی مێژوو بوو کە زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا بەخۆیانەوە بینیوە، بەدەر لەوەش چەندەها کارەساتی سروشتی روویانداوە وەک وشکەساڵی و شەپۆلی گەرما و لافاو و گەردەلول.

باسی لەوەش کردووە، گۆڕانی کەشوهەوا ئەو دۆخانەی توندتر کردووەتەوە، کە ئەوەش کاریگەری بەرچاو دەخاتە سەر کۆمەڵگە و ئابووری وڵاتان، لەوەش گرنگتر کاریگەرییەکانییەتی لەسەر ژیانی مرۆڤ و ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین.

79 کارەسات روویانداوە و نۆ ملیۆن کەس زەرەرمەند بوون

لە هەمان کاتدا، بەگوێرەی داتاکانی سەنتەری نێودەوڵەتی کارەساتە سروشتییەکان، لە ساڵی 2023دا کۆی 79 کارەساتی سروشتی لە ئاسیا تۆمارکراوە، کە 80٪یان پەیوەندییان بە لافاو و گەردەلولەوە هەبووە و بەهۆیانەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ ملیۆن کەسیش زەرەرمەند بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا