بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک کارمەند گرێبەستیان بۆ کرا

کوردستان 12/05/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ٦٤ کارمەندی ئاوی دوکان-سلێمانی هێڵی دوو بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی ئەوەی گرێبەستیان نەبوو، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی دانەوە.

لەو بارەیەوە یەکێک لەو ٦٤ کارمەندەی کە بایکۆتیان کردبوو رایگەیاند" ئێمە وەک ٦٤ کارمەندی ئاوی دوکان-سلێمانی بایکۆتمان کرد بەهۆی ئەوەی ١٣ ساڵە وەک کرێکاری رۆژانە کارمان دەکرد، لە هەمان رۆژدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاتە سەر خەت و پاش گوێگرتن لە داواکارییەکانمان پشتگیری تەواوی دەربڕی بۆمان و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی پێداین".

دەشڵێت" ئێمە هەمان رۆژ گەڕاینەوە سەر کارەکەمان، خۆشبەختانە پاش ماوەیەک و لە ١١ی ئایار فەرمانی گرێبەستەکانمان بۆ دەرچوو لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران".

ئەو کارمەندە ئاماژە بەوەشدەدات" بە پێویستی ئەزانین سوپاسی خەمخۆری و بەدەنگەوە هاتنی هەریەک لە بەڕێزان مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی بکەین و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا