سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: عێراق دەیەوێت سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە ڕووی وەبەرهێنانەوە لە عێراق پێشکەوتووتر، دەشڵێت " عێراق دەیەوێت سوود لە ئەزموونی وەبەر‌هێنان لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت ".

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" سەرەڕای قەیرانەکان لە ڕووی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانەوە لە پێش عێراقەوەین، هۆکارەکەشی بۆ ئەو ئاسانکارییانە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێم لە سێکتەرەکەدا کردوویەتی ".

هەرێمی کوردستان چاوی زۆرترین وەبەرهێنەری ناوخۆی و بیانی لەسەرە

ئەوەشی خستەڕوو:" هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق سەقامگیرترە بۆیە، چاوی زۆرترین وەبەرهێنەری ناوخۆی و بیانی لەسەرە ".

سالێ رابردوو 155 مۆڵەتی وەبەرهێنان بە وەبەرهێنەران دراوە

محەمەد شوکری باسی لەوەشکرد:" 2023 ساڵیکی نموونەیی بووە لە پرسی وەبەرهێنان، کە تێیدا 155 مۆڵەتی وەبەرهێنان بە وەبەرهێنەران دراوە ".

وتیشی:" وەبەرهێنەرانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خواستی ئەوەیان هەیە کە بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، هەروەها ئامانجی دەستەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2024 ئەوەیە نزیکەی 200 مۆڵەت بە وەبەرهێنەران بدرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا