پێسكۆوڤ: ئەمریكا سەلماندی كە بەشێكە لە ململانێیەكانی ئۆكرانیا

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی روسیا (كرێمڵن) رایگەیاند، پێدانی (هاژەك)ی دوور مەودا لەلایەن ئەمریكاوە بە ئۆكرانیا، سەلمێنەری تێوەگلانی ئەو وڵاتەیە لە ململانێیەكانی ئۆكرانیاوە.

 دمیتری پێسكۆوڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی روسیا (كرێمڵن) لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بە دابینكردنی موشەك (هاژەك)ی دوور مەودا و پێدانی بە كیێڤ، سەلمێنەری تێوەگلانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە لە جەنگی ئۆكرانیا". 

لە ململانێیەكانی ئۆكرانیا ئەمریكا دەستی هەیە

باسی لەوەشكردووە:" ئەمە پشتڕاستكردنەوەیی ئەو بەڵگانەیە كە لە ململانێیەكانی ئۆكرانیا ئەمریكا دەستی هەیە و لایەنێكی دیكەی زۆر سەرنجڕاكێشی ئەم بابەتەشە بەڕاستی ئەو موشەك (هاژەك)انە بە كیێڤ لە چوارچێوەی هاوكاریی سەربازیدا رەوانەكراون لەكاتێكدا ئەو پڕۆژە یاسایەی پەیوەستە بەو پرسەوە هێشتا واژۆ نەكراوە". 

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی روسیا لە كاتێكدایە، پێشتر كۆنگرێسی ئەمریكا رەشنووسی یاسای هاوكارییە سەربازییەكانی هاوپەیمانەكانی واشنتنی پەسەندكرد كە لە نێوانیاندا ئۆكرانیا،  ئیسڕائیل و تایوان بوونیان هەیە و لەلایەكی دیكەشەوە كۆنگرێس رەزامەندییان لەسەر سڕكردنی سەروەت و سامانی لایەنگرانی روسیا لەدەرەوەی روسیا و وڵاتانی ئەوروپا و پێدانی بە ئۆكرانیا دەربڕی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا