دوای ئەوەی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی شەڕە تەقە درووستبوو، دەنگۆی کوژرانی چەند بریندارێک بڵاوبووەوە.
کەس نەکوژراوە و دۆخی تەندروستی بریندارەکان جێگیرە
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، لە رووداوی تەقەکردنەکەی گەڕەکی سەرچنار چەند کەسێک برینداربوون، بەڵام دەنگۆی کوژرانی چەند کەسێک بڵاوبوەوە، زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بەهۆی رووداوەکەوە کەس نەکوژراوە و دۆخی تەندروستی بریندارەکانیش جێگیرە.
ئەمەش لە کاتێکدایە درەنگانی ئەمشەو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕەتەقە درووستبوو، تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری رووداوەکەش ئاشکرانەکراوە.