نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو بەلەمەی بە کۆچبەری کوردەوە لە نێوان فەڕەنسا و بەڕیتانیا نقومبوو

جیهان 25/11/2021

Alternate Text

شەوی رابردوو، لەسنووری ئاوی نێوان هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و بەڕیتانیا کە بە کالاس بۆ دەنکێرک ناسراوە، بەلەمێک بە ژمارەیەک کۆچبەری کوردەوە ژێرئاوکەوت، سەرەتا دەنگۆی خنکانی ٣١ کەس بڵاوبووەوە بەڵام دەسەڵاتدارانی فەڕەنسی ژمارەکەیان یەکلاکردەوە.

بە گوێرەی ماڵپەری بی بی سی بەڕیتانی، شەوی رابردوو لە رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەدا، ٢٧ کەس خنکاون، لە نێویشیاندا پێنج ژن و منداڵێکی کچ بوونیان هەیە، هەروەها دوو کەسیش رزگارکراون و کەسێکیش بێسەروشوێنە.

چوار قاچاخچی لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون

ماڵپەڕەکە لە زاری دەسەڵاتادارنی فەڕەنساوە رایگەیاندووە کە چوار قاچاخچی لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

لەلایەکی دیکەشەوە، هەردوو دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا رووداوەکە بە بەدناوترین رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی کۆچبەران لە کەندەکەدا دادەنێن، بەهۆی خنکانی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران.

سەرەتا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە کوردن، بەڵام هێشتا بە فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ژمارەیان پشتڕاستنەکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا