ئیمانوێل ماکرۆن: ئەوروپا لە سەرە مەرگدایە

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەوروپا لاواز بووە و لە سەرە مەرگدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە زانکۆی سۆربۆن لە پاریس رایگەیاند، هەموو شتێک پەیوەستە بە هەڵبژاردەکانمانەوە، ئەوروپا وەک پێویست چەکی لەبەردەستدا نییە دژی مەترسییەکان لە جیهانێکدا کە "یاساکانی یارییەکە گۆڕاون".

مەترسییەک هەیە بۆ مردنی ئەوروپا

وتیشی، لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، مەترسییەکی جددی هەیە بۆ لاوازبوونی ئەوروپا یاخود هەتا مردنیشی.

کەمتر پشت بە ئەمەریکا ببەستین

سەرۆکی فەڕەنسا داواشی کرد، ستراتیژییەکی بەرگریکاری جێمتمانە دابنرێت کە بەهۆیەوە کیشوەری ئەوروپا کەمتر پشت بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ببەستێت، بۆ ئەوەش مانگی داهاتوو داوا لە هاوبەشە ئەوروپییەکانیان دەکەن پێشنیازەکانیان پێشکەش بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا